لە ژمارەیەکی زۆر شاری باکوور بەرنامەی مەولود بەڕێوەچوو
بە بۆنەی ساڵوەگەری رۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەری خودا حەزرەتی موحەممەد لە ژمارەیەکی زۆر شاری باکوور بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر بەڕێوەچوو.
بە بۆنەی ساڵوەگەری رۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەری خودا حەزرەتی موحەممەد لە ژمارەیەکی زۆر شاری باکوور وەکو دیاربەکر، باتمان، سێرت، شرنەخ، مەلەتی سەمسوور و ڕحا بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر بەڕێوەچوو.
هەزاران مسوڵمان بۆ یادکردنی شەوەکە چوونەتە مزگەوتەکان و نوێژیان کرد و دوعایان کرد کە ببێتە وەسیلەی خێر و بەرەکەت بۆ جیهانی ئیسلام.
لە دیاربەکر لە مزگەوتی یەشیل قوبەی ناوچەی کایاپنار بەرنامەیک ئامادە کرا. بەرنامەکە دوای نوێژی عیشا بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی بەڕێوەچوو.
لە کاتی بەرنامەکە قورئانی پیرۆز خوێندرا و دواتر مەولودنامە و قەسیدە پێشکەش کرا و دوعا و صەلەوات کرا.
یەحیا ئۆغراش وتەبێژی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر وتاری سڵاودانەوەی پێشکەش کرد و باس لە گرنگی خوێندن و تێگەشتن لە ژیانی پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) کرد.
مەلا عبدالقدوس یالچن پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوت وتارێک لەبارەی ژیانی پێغەمبەری خودا پێشکەش کرد.
بەرنامەکە بە دوعا کۆتایی هات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی مەحسەرتی پارێزگای مێردین لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان ٣ ئۆتۆمبێل ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکیان بە سەختی ٦ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەریی دواین شەپۆلی بارانبارین و لافاو لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، داهاتی ئاوی بەنداوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
لە هەرێمی کوردستان بەهۆی هەڵسانی لافاو ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو و کەسێکیش بێ سەروشوێنە.
لە شارۆچکەی پلەمۆری پارێزگای دێرسم بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ رووی دا.